وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وا دەڵێت

“حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکراوە”

964+

ژووری هەواڵ

بەپێی لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم کە بۆ رۆژنامەی سەباحی زمانحاڵی حکومەتی عێراق قسەیکردووە، دەڵێت حاڵەتی نوێی کۆڕۆنا جۆری نوێی ئایریس لە هەولێر تۆمارکراوە.

د.سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتویەتی، زۆربەی تووشبوانی ئەم وەرزە کۆرۆنایە، بەڵام هەندێکی دیکەیان لەوانەی تووشبوون هەڵگری نیشانەکانی پەتای وەرزین.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەوەشی وتووە، کاتێك پشکنینی ئەو نەخۆشانە نێردراون بۆ بەغدا دەرکەوتووە هەندێکیان ڤایرۆسی کۆرۆنایە و هەندێکیان تووشبوونە بە پەتای وەرزین.

د.سەرکار سورچی وتویەتی، باشرترین رێگە بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بە کۆرۆنا و پەتا وەرزییەکان بەکارهێنانی ڤاکسینە.

گرێبەستی خۆبەخشەکانی کۆرۆنا نوێکرایەوە

گرێبەستی خۆبەخشەکانی کۆرۆنا نوێکرایەوە