بەدواداچوونی

ساغکردنەوە: بڕینەوەی دار سنەوبەرەکانی دەربەندیخان تازە نییە

+964
میلاد جەلال – گەرمیان

ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، کە ژمارەیەک لە دار سنەوبەرەکانی سنووری قەزای دەربەندیخان بڕاونەتەوە، قایمقامی قەزاکەش دەڵێت ئەو دارانە تازە نەبڕاونەتەوە.

ئەو پارچە ڤیدۆیە لە  یەکشەممەوە، بە شێوەیەکی فراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بە تایبەت پەیجەکانی قەزای دەربەندیخان بڵاوبووەتەوە، شوێنەکەشی نزیک گوندی بیرکێیە.
سلێمان محەمەد قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە 964ى وت”ئەو دارانە لە ھاویندا لەلایەن ھۆبەی پووش و پاوانی دەربەندیخانەوە بەھۆی وشکبوونەوەیانەوە بڕاونەتەوە، دارەکان تەڕ نین و لەم چەند ڕۆژەدا نەبڕاونەتەوە”

سەرچاوەیەکيش لە پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان بە 964ى وت”ئەو ڤیدیۆیە ھاوڵاتیەک تۆماری کردووە، دوکانی چارەسەری سروشتی ھەبووە، لە سلێمانی گەڕاوەتەوە لایداوە و پێویستی بە بەری سنەوبەرەکان ھەبووە و ئەو دارانەی بینیوە بڕاون و ڤیدیۆی تۆمار کردووە ، بەڵام دارەکان ھاوین بڕاونەتەوە”
964 سۆراغی ئەو دەنگۆیانە دەکات کە رۆژانە بە راست و هەڵە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاودەکرێنەوە و بە تەکنیکی رۆژنامەوانی هەوڵی ساغکردنەوەیان دەدات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سنەوبه‌ره‌كانی دارستانی رانیه‌ وشك بوون و كه‌س به‌ ...

سنەوبه‌ره‌كانی دارستانی رانیه‌ وشك بوون و كه‌س به‌ هانایانه‌وه‌ ناچێت