پۆسته‌رێكی تایبه‌ت به ئۆتیزم ... وێنه: سۆشیال میدیا
"زیاتر له 4000 حاڵه‌ت له هه‌رێمدا هه‌ن"
سەنتەرى راهێنانى ئۆتیزم لە قەزاکانى هه‌رێم دەکرێتەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیارێكى وه‌زاره‌ته‌كانى كار هه‌یه كه له ته‌واوى قه‌زاكانى هه‌رێم سه‌نته‌رى ئۆتیزم بكرێته‌وه، چونكه وته‌بێژه‌كه‌یان ده‌ڵێت، زیاتر له چوار هه‌زار حاڵه‌تى ئۆتیزم له‌هه‌رێم تۆمار كراون.
ئاریان ئه‌حمه‌د، وتەبێژى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتی به 964ـى راگه‌یاند، پلانێکى وەزارەتەکەیانه كه بۆ منداڵانانى تووشبوو بە ئۆتیزم، سەنتەرى راهێنانى منداڵانى ئۆتیزم لە تەواوى قەزاکان بکرێنەوە.
وتیشی “له قه‌زاكانى كۆیه، رانیه، حاجیاوا و بازیان سه‌نته‌رى ئۆتیزم كراوه‌ته‌وه و ستافى تایبه‌تمه‌ندیش به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، له هه‌ڵه‌بجه‌ش كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێك ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد لە هەرێمى کوردستان ژمارەیەکی زۆر منداڵ تووشی ئۆتیزم بوون کە پێویستیان بە چاودێرى و راهێنانى تایبەت هەیە، كه له ئێستادا ژماره‌یان له چوارهه‌زار حاڵه‌ت زیاتره.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كار ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، لەو سەنتەرانە بێ بەرانبەر منداڵانى ئۆتیزم وەردەگیرێن و لەلایەن فەرمانبەرانى تایبەتى ئۆتیزمەوە راهێنانی ئاساییبوونەوەیان پێدەکرێت و لەگەڵ کردنەوەى هەر سەنتەرێکیش دەرچووى تایبەتى بوارەکە بەپێى پێویست دادەمەزرێنن.
باسی له‌وه‌شكرد، زۆرجار بەهۆى ئەوەى دایک و باوکى منداڵەکە فەرمانبەرن، ئەرکى سەرشانیان قورس دەبێت، یان دەبێت بە پارە بیانبەن بۆ سەنتەرە ئەهلییەکان، ئه‌وان ئه‌و سه‌نته‌رانه‌یان بۆ ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك كارئاسانییه‌ك بۆ ئه‌م خێزانانه.
“به‌پێی پێویستى قه‌زاكان سه‌نته‌رى ئۆتیزم ده‌كه‌ینه‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له كردنه‌وه‌یان” ئه‌وه‌ش قسه‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره.