شانۆنامەی بەختیار عەلییە

میوانێک لە دوورەوە هاتووەتە سلێمانی و نمایش کرا

964+

پەری ساڵح

نمایشی شانۆیی میوانێکی دوور  کۆتا شانۆنامەی بەختیار عەلی لە سلێمانی نمایشکرا و حەمەشا پاڵەوانی سەرەکی شانۆییەکە بوو.

دوێنێ 7.11.2023 شانۆیی میوانێکی دوور لە هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی نمایشکرا و تەواوی بلیتەکانی فرۆشرا، بڕیاریشە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت.

راڤیار نەوزاد دەرهێنەری شانۆییەکە بۆ ترێندی 964 وتی، “ناوی شانۆنامەکە میوانێکە لەسەر زەمینی دووەرەوە، بەڵام ئێمە لەگەڵ بەختیار عەلی رێککەوتین ناوەکەی کورت بکەینەوە، چیرۆکێکی نوێیە بۆ دونیای شانۆ و ئامانجمان بوو شێوازێکی نوێی نواندنی شانۆیی نیشان بدەین”

چەند ئەکتەرێکی لاو لەم شانۆییەدا رۆڵ دەبینین بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە پێشکەشکار و چالاکەوانی سۆشیال میدیا حەمەشایە کە یەکەم ئەزموونیەتی و پاڵەوانی سەرەکی شانۆکەیە.

حەمەشا دەربارەی رۆڵەکەی دەڵێت، “رۆڵی سەربازێک دەبینم کە یاریدەدەری ئەفسەرێکە بۆ هەموو کارەکانی، هەرچەندە یەکەم ئەزموونە و قورسە”.

لەگەڵ تەواوبوونی یەکەم رۆژی نمایش لە سۆشیال میدیا کاردانەوەیەکی زۆر هەبوو، بەتایبەت لەلایەن هونەرمەندانەوە و شەماڵی عەبەرەش دوای بینینی شانۆیەکە دەڵێت “کارەکە هێندە جوان بوو هەستم بە رۆیشتنی کات نەکرد”.

بەختیار عەلی دەچێتە سەر تەختەی شانۆ

بەختیار عەلی دەچێتە سەر تەختەی شانۆ