حه‌سه‌ن حه‌فاره‌ تا ئێستا 12437 كه‌سی ناشتووه‌

964+
هێڤی دێوالی – دهۆك
ڤیدیۆ

حه‌سه‌ن عه‌لی خاوه‌ن حه‌فاره‌یه‌كه‌ له‌ شاری دهۆك و ئاماری سه‌رنجڕاكێشی له‌ باره‌ی مردووانی شاره‌كه‌ی له‌لایه‌، ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌مساڵ 817 كه‌سی ناشتووه‌.

حه‌سه‌ن حه‌فاره‌ ماوه‌ی 13 ساڵه‌ كاری ناشتنی مرووده‌كان ده‌كات، ئه‌و بۆ 964+
وتی، ” له‌ 2-6-2009 له‌ گۆڕستانی شاخكێ كارده‌كه‌م، تا ئێستا 12473 كه‌سم ناشتووه‌ “.

وتیشی: “پارساڵ 1325 كه‌سم ناشت، به‌ڵام ئه‌مساڵ تا ئێستا 817 كه‌سم ناشتووه‌، هه‌موو ساڵێك ژماره‌ی مردنی پیاوان له‌ ژنان زیاتر بووه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ ژماره‌ی مردنی ژنان زیاتر بوو، هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ ژماره‌ی مردنی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن زۆرتربوو، به‌ڵام ساڵی رابردوو زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی من ناشتوومن ته‌مه‌نیان 40 ساڵی یان كه‌متر بووه‌.

حه‌سه‌ن حه‌فاره‌ باسی كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و مردنی خه‌ڵك به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌كات، له‌م باره‌یه‌وه‌ وتی “ته‌نیا له‌ 2021 زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س به‌ كۆرۆنا مردن”.

964+ ده‌زانێت گۆرستانی شاخکێ زۆر گه‌وره‌یه‌ و رووبه‌رێكی زۆر فراوانی هه‌یه‌، پێشبینیی ده‌كرێت تا 12 ساڵی دیكه‌ شوێن بۆ ناشتنی مردووان له‌وێدا هه‌بێت.