هەسەدە گەنمی ئۆكرانیا دەگەیەنێتە توركیا

+964

كورستان ئەحمەد- هەولێر

هێزەكانی سوریای دیموكرات و مافی مرۆڤی سوری سەرپەرشتی و چاودێری گەنمی ئۆكرانیا دەكات

ئەو گەنمەی كە لە ئۆكرانیاوە دەنێردرێتە توركیا، دەچێتە شاری مەنبج  لە رۆژهەڵاتی شاری حەلەب لە سوریا و لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات و رێكخراوی مافی مرۆڤی سوریاوە چاودێری و سەرپەرشتی دەكرێن

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەك كە ئاژانسی مەرسەدی سوریا كە بارەگاكەی لە لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیایە ،رێكخراوی مافی مرۆڤی سوریا چاودێری وردی هەناردەی هەزاران باری گەنمی ئۆكرانیا دەكات  كە بەرەو توركیا دەڕوات

بارهەڵگرەكان ژمارەی سوریان پێوەیە، رێگەی ئوم كلود لە سوریا بەكار دەهێنن ئەو رێگەیە حەلەب بە مەنبجەوە دەبەستێتەوە.

رێگەی ئوم كلود ٩٠ كیلۆمەترە، لە منبجەوە بەدەست هێزەكانی سوریای دیموكراتە و لە حەلەبەوە بەدەست هێزەكانی بەشار ئەسەدەوەیە.

فەتحوڵا حوسێنی نوێنەری كانتۆننەكانی رۆژئاوای كوردستان لە هەرێمی كوردستان بە+964ی وت،” ئەو رێگەیە لە نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و هێزەكانی رژێمدا بەهاوبەشی بەڕێوە دەچێت، هاوئاهەنگی هەیە لەنێوانماندابۆ گواستنەوە و بەكارهێنانی لەلایەن هاوڵاتیانەوە.

رێگەی ئوم كلود، بەرێگەیەكی قاچاغ و مەرسیدار ناوی دەركردووە، بەشێكی زۆر لە خەڵكی بۆ گواستنەوە بەكاری دەهێنن

تا ئێستا ئەمە سێیەم جارە گەنمی ئۆكرانیا  رێگەی ئوم كلودەوە هەناردەی توركیا بكرێت 

گواستنەوەی گەنم لە سوریا