یەک ئارایشگایان داخستووە

لیژنەکانی قایمقایەتی سلێمانی ئەمڕۆ سەردانی 212 شوێنیان کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە سەردانی 212 شوێنیان کردووە و ئارایشگایەکیان داخستووە.

قایمقایەتی سلێمانی کەمێک پێش ئێستا بڵاوی کردووەتەوە، سەردانەکەیان بۆ پشکنینی ئەو کاڵا و شمەک و خزمەتگوزاریانە بووە لە لایەن بازرگان و دوکاندارەکانەوە بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەشێکی زۆری شوێنەکان پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردنن.

قایمقایەت دەڵێت، “لە ژمارەی ئەو شوێنانەی لە لایەن لیژنەکانەوە سەردانکراون تەنها پێنج پسووڵەی سەرپێچی و سێ پسوڵەی ئاگادارکردنەوە تۆمار کراوە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی بڕێک خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوەبەسەرچوو”.

“بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگای سۆماکوینی لە گەڕەکی کانی کوردە داخستووە و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکارە یاساییەکان کردووەتەوە”، راگەیەندراوەکەی قایمقایەتی سلێمانی وای نووسیوە.

قایمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە 40 لیژنەی هەیە و رۆژانە چاودێری دوکان و بازاڕ و خواردەمەنییەکان دەکات بۆ پەبەندبووندیان بە رێنماییە تەندروستییەکان.

قایمقایەتی سلێمانی لەبارەی مەمەی شیرەوە هۆشداری دەدات

قایمقایەتی سلێمانی لەبارەی مەمەی شیرەوە هۆشداری دەدات