ئەسپی رەسەنی کوردی لە زانکۆی سلێمانی نمایش کرا
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
لە یاریگەی زانکۆی سلێمانی ئەسپی رەسەنی کوردی نمایشکران و 30 ئەسپ و ئەسپسوار دیمەنێکی سەرنجڕاکێشیان پیشانی ئامادەبووان دا.
نمایشی ئەسپەکان لە فێستیڤاڵێکدا بەڕێوەچوو، کە بەبۆنەی یادی 239 ساڵەی دامەزراندنی سلێمانی رێکخرابوو و ئەسپەکان بەشێکیان هی یانەکانی ئەسپسواری و بەشێکی تریشیان ئەسپی کەسی بوون و بەشدارییان پێکرابوو.
زانای سەگرمە، ئەندامی دەستەی رێکخەری فێستیڤاڵەکە بە 964ی راگەیاند، رێکخستنی ئەم فێستیڤاڵانە و پیشاندانی ئەسپی رەسەنی کوردی زۆر گرنگە تا دووبارە گەنجانی ئەم سەردەمە کولتووری ئەسپسواری ببیننەوە و جارێکی دیکە پەرەی پێبدەنەوە.
وتیشی، “ئەسپی رەسەنی کوردی لە تووخمە زۆر باشەکانی ئەسپن و بە تەحەمول و بەهێز و جوانن و بینینیان چێژبەخشە”.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر