کۆنفراسی وەبەرهێنان ئەنجامدەدەن
هه‌ڵه‌بجه بۆ پڕۆژه‌كانى روو له وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌ڵه‌بجه قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، له داهاتوویه‌كى نزیكدا كۆنفڕاسێكی وه‌به‌رهێنان بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كانى له شاره‌كه ئه‌نجام بده‌ن و پڕۆژه‌كانیشیان ته‌واوى سێكته‌ره‌كان ده‌گرێته‌وه.
سه‌لام بیلال، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنان كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه پڕۆژه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت.
وتیشی “ئه‌و پڕۆژانه‌ى پێشنیار كراون كاریان له‌سه‌ر بكرێت، هه‌موو سێكته‌ره‌كان ده‌گرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شه‌كرد لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌نێوان خۆیان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئینجا كۆنفڕانسه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه پێشبینى كرد، كۆنفراسی وه‌به‌رهێنان له مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، له‌دواى به‌پارێزگابوونى، تا ئێستا هیچ كۆنفڕانسێكی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان سازنه‌كراوه و ئه‌و كۆنفڕانسه ده‌بێته یه‌كه‌مین كۆنفڕانس بۆ وه‌به‌رهێنان.