ئەپڵ دەبێتە خاوەنی بەهێزترین مێشک
+964
بڵند عوسمان – هەولێر
لە نوێترین داهێنانی کۆمپانیای TSMC تایبەت بە بەرهەمهێنانی چیپسێت، توانی بەرهەمەکەی بە قووڵی سێ نانۆمەتر دروست بکات، ئەوەش بە مانای بەهێزترین و بچوکترین چیپسێت دێت.
چیپسێت بەشێکی گرنگە لە ئامێرە زیرەکەکان، کە بەرپرسە لە ئەنجامدان و لێکدانەوەی فەرمان و داتاکان، زیاتر دەتوانی بە مێشک بچوێندرێت کە کاری لێکدانەوەی زانیارییە.
کۆمپانیای تایوانی TSMC تایبەت بە دروستکردنی چیپسێتە، لە ساڵی 1987 دامەزراوە، چیپسێت بۆ زۆرێک لە کۆمپانیا گەورەکان بەرهەمدەهێنت.
ئەپڵ یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە چیپسێتەکانی لەلایەن TSMC بناغە دەکات، کە دیزاینکراون لەلایەن ئەپڵ خۆیەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی ماڵپەڕی ناسراوی MacRumors بێت، ئەپڵ دەبێتە یەکەم کۆمپانیا کە لەم جۆرە چیپسێتەی بۆ دروست بکات بۆ ماکبوکەکانی کە چاوەڕێدەکرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو نمایشیان بکات.