له 300 هه‌زار دۆنم ته‌نیا 75 هه‌زار ده‌كرێت
رێژه‌ى داچاندنى گه‌نم و جۆ له شنگال كه‌مى كردووه
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
رووبه‌رى زه‌وى داچێندراو به گه‌نم و جۆ له شنگال ساڵ به ساڵ له كه‌مى ده‌دات و له كۆى 300 هه‌زار دۆنم زه‌وى، ئه‌سماڵ ته‌نیا 75 هه‌زار دۆنم ده‌چێندرێت.
زۆربەی زەوییە کشتوکاڵییەکانى شنگال كه‌وتوونه‌ته ناحیەی سنونێ.
بەرەکات عیسا، بەرێوەبەری کشتۆکاڵ لە ناحیەی سنونێ بە 964ـى وت، ئەمساڵ رێژەیەکی کەمی زەوی لە پلانی کشتوکاڵیدا جێگیرکراوه بۆ چاندنى گه‌نم وجۆ.
وتیشی “زۆربەی جوتیارانى سنووره‌كه گیانیان لەدەستداوە، یان نەخۆش کەوتوون، ناسەقامگیری ناوچەکەش هۆکارێكی دیکەیه”.
ئاماژه‌ى به‌وەش كرد، ساڵانە پێشتر 300 هەزار دۆنم دەچێنرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نیا 75 هەزار تەرخانکرا.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵ، ئەمساڵ بڕیار درا ئەو زەوییانەی کە کرێی ساڵانەی خۆیان بە حکومەت نادەن، لە پلانی کشتوکاڵیدا نەخرێنە نێو پلانی کشتوکاڵی و ده‌شڵێن “ئەگەر هه‌ر زەوییەک لە پلانی کشتوکاڵیدا نەبێت هاوکارییان ناکرێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن