باخچه دێرینه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاری نۆژەنکردنەوەی باخی گشتیی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك یه‌كێك له باخچه دێرینه‌كان ده‌ستیپێكردووه و شاره‌وانیش ده‌ڵێت، هیچ بودجه‌یه‌كى بۆ ته‌رخان نه‌كراوه و خۆیان دابینیان كردووه.
له ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه 15 بلوار و 42 پارك و باخچه هه‌ن، به‌ڵام باخچه گشتییه‌كه‌ى دێرینترینیانه.
سه‌لام بیلال سه‌رۆكى شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه، به 964ـى وت، باخچه‌كه له شوێنێكی دیارى هه‌ڵه‌بجه‌یه و له رووه مه‌عنه‌وییه‌كه‌ى نه‌یانویستووه ئه‌و باخچه‌یه بێ خزمه‌ت بێت.
وتیشی “بودجه‌ى تایبه‌تى له وه‌زاره‌ت بۆ ته‌رخان نه‌كراوه به‌ڵكو له‌و نه‌سرییه‌ى خۆمان به‌شێكیمان بۆ تایبه‌ت كردووه”.
مانگانه شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه نه‌سریه‌یه‌كى بۆ ئاو و كاره‌با و چاككردنى باخچه‌كان و رێگا و شه‌قامه‌كان هه‌یه، بڕێكیان له‌و نه‌سریه‌یه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌و باخچه‌یه دابینكردووه.
باسی له‌وه‌ش كرد، تا ئێستا له‌و نه‌سریه‌یه 10 ملیۆن دینارى بۆ ئه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه دابین كردووه.
وتیشی “به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ده‌كرێت و ده‌مانه‌وێت سیماى جوانى خۆى بمێنێته‌وه”.