ڤیدیۆ: لە خەلیفان گورگێک هەیە لەجیاتی گۆشت ساوەر دەخوات
964+
ئاكام غه‌فور – خه‌لیفان
له گوندى كهڵهكینى سه‌ر به ناحیه‌ى خه‌لیفان، گورگێكی ده‌گمه‌ن هه‌یه، وه‌كو مرۆڤ ساوەر و میوه ده‌خوات، هه‌ركه‌سێكیش ببیته هاوڕێى لێی نزیك ده‌بێته‌وه و ئازارى نادات.
سامان عه‌بدوڵڵا خاوه‌نى ئه‌و گورگهیە، به +964ى وت، “لە تەمەنی یەک مانگییه‌وه لای منە، زۆر هاوڕێین، ئەگەر رۆژێک نەچمه لای بە ئاماژە داوا دەکات بچمه لای”.
زیاتر له ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م گورگه له زنجیره چیاكانى به‌نى هه‌ریر، وه‌ك بێچوویەكى تازه له‌دایكبووی چاونهكراوه، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه دۆزرابووه‌وه، كاتێك سامانیش به‌وه ده‌زانێت، لێیان ده‌كڕێت، ئێستاش ته‌مه‌نى ئه‌و گورگه ده‌بێته ساڵێك و سێ مانگ.
سامان دەیگێڕێتەوە، سه‌ره‌تا ژیانکردن لەگەڵیدا تۆزێ قورس بووە، به‌ڵام ورده ورده له‌گه‌ڵ یه‌كترى راهاتوون، ئێستا وای لێهاتووه سیفاتەکانی گورگی نەماوە، ته‌نانه‌ت له بری گۆشت، ساوەر دەخوات و بەینیشی لەگەڵ میوەکان خۆشە، ئێمه چی بخۆین ئەویش دەیخوات”.
ئەگەرچی بە قسەی خۆیان گورگەکە ئازاری کەس نادات، بەڵام بۆ سەلامه‌تی ئەو کەسانەى کە پێشتر نەیبینیون زنجیری بۆ بەکاردەهێنن.
عومه‌ر حه‌مه‌د هاوڕێیه‌كی سامانه، ئه‌ویش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خواردنى پێداوه، ده‌ڵێت، “سەرەتا هاوڕێم نەبوو بەڵام ئێستا یاریم لەگەڵ دەکات، هه‌ركه‌سێك كه یه‌كه‌مجار ده‌یبینێ لێی ده‌ترسێت، چونكه گورگ دڕنده‌یه، به‌ڵام کە ئازارت نەدا، بۆنت دەکات دوای ئەوە دەبێتە هاوڕێت”.
ره‌نگه له رابردوودا له ناوچه‌كانى ده‌شتى هه‌ریر و خه‌لیفان، ده‌یان چیرۆك هه‌بن، باس له په‌لاماردانى رانهمهڕهكان له‌لایه‌ن گورگه‌كانه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و گوركهى ئێستا لاى سامان هه‌یه، داماڵدراوه له‌و دڕندایهتییهى كه پێشتر گورگه‌كان هه‌یانبوو، چونكه ئێستا ئه‌و گورگە لەگەڵ مەڕه‌كان ئاو دەخواتەوە.