لە پارکەکانی هەولێر هیچ یاری و ئامێرێکی وەرزشی بە ساغی نەماوەتەوە
964+
شاخەوان عومەر
زۆربەی یاری و ئامێری وەرزشی پارکەکانی هەولێر شکێندراون و زیانیان پێگەیشتووە، 964 سەردانێکی مەیدانی ئەو شوێنانەی کردووە لە نزیکەوە وێنەی شکان و تەلەف بوونی ئامێرەکانی گرتووە.
ئەندازیار رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 964ـی وت، لە پارکەکان گەورەکان لە منداڵەکان زیاتر ئامێرەکان دەشکێنن و بەتەنگ ئەو ئامێرانەوە نایەن کە موڵکی گشتییە.
وتیشی، پارکەکان شوێنی پشوودان و گەشتن، ئەو کەلوپەلانەش بۆ ئەوەیە هاوڵاتیان بتوانن بە هێمنی کات بەسەربەرن و وەرزشیش بکەن.
لە سنووری پارێزگای هەولێر 450 پارک هەیە، لەوانە 190 باخ و دارستان و پارکی گەورەن.
بەڕێوەبەری ئەندازی پارکەکان ئەوەشی خستەڕوو، لە گەڕەکی ژیانی هەولێر پارکێکی گەورە بە گوژمەی ملیارێک و 40 ملیۆن دینار دروست دەکرێت و ئێستا دەرخستەکەی تەواو بووە.
+3