بەرهەمەکەیان 10 هەزار تۆنە

خواست لەسەر برنجە شەش مانگییەکەی ئاکرێ زۆرە

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

برنجە پڕ تاموچێژەکەی ئاکرێ پێگەیشتووە، ئەوەی زۆر خواستی لەسەرە شەش مانگییەکەیەتی، بەڵام سێ مانگیشی هەیە، لایەنی پەیوەندیدار دەڵێن ئەمساڵ 10 هەزار تۆن برنج لە ئاکرێ بەرهەمهاتووە.

برجەکە بۆ هەرکیلۆیەک سێ هەزار و 500 دینارە و خواستێکی زۆریشی لەسەرە.

شەعبان سەعدی، جوتیارێکی قەزای ئاکرێیە و بە 964ـی وت، “ئەمساڵ برنجی کوردی لە ئاکرێ زۆرە و هەموو جۆرە برنجێکی کوردی لە ئاکرێ دەچێندرێت و تاموچێژێکی جیاوازی هەیە”.

برنجی کوردیی ئاکرێ، جگە لەوەی لە هەموو کوردستان و عێراق خواستی لەسەرە، برنجەکە گەیشتووەتە دوبەی، کەنەدا، ئەمریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا.

فازل مستەفا، بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتیی چاندنی ئاکرێ بە 964ـی وت، “لە قەزای ئاکرێ چاندنی برنج 20% زیادی کردووە و ئەمساڵ نۆ هەزار دۆنم زەوی بە برنج چێندراوە و بەرهەمەکەی نزیکەی 10 هەزار تۆنە”.

وتیشی، “برنجی شەش مانگی خواستی زیاتری لەسەرە و بۆیە 35%ـی رووبەری زەوییە بە برنج چێندراوەکان لەو جۆرەیانە و ئەوەی دەشمێنێتەوە جۆرەکانی تری برنجی کوردی چێندراون”.

برنجی ئاکرێ یەکەمی ئەوروپايە

برنجی ئاکرێ یەکەمی ئەوروپايە

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد