لیستى كه‌لوپه‌له‌كان ببینه‌

په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌لوپه‌لى كۆن و له‌كاركه‌وتوو ده‌فرۆشێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ بڕیاریداوه‌ هه‌رچی كه‌لوپه‌لى كۆن و له‌كاركه‌تووى ناوه‌نده‌كانى خوێندن هه‌یه‌ له‌ موزایه‌ده‌یه‌كى ئاشكرا بیانفرۆشێت.

ناوه‌نده‌كانى خوێندن كه‌ كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌فرۆشرێن، بریتین له‌ قوتابخانه‌ و خوێندنگا و باخچه‌ى ساوایان و به‌شه‌كانى دیوانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى.

به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، 130 جۆر كه‌لوپه‌لى جیاجیا ده‌فرۆشێت.

سۆران عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌نووسراوێكدا كه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ئیمزاى كردووه‌، رۆژى موزایه‌ده‌كردنى ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى ده‌ستنیشان كردووه‌ كه‌ 29.11.2023 یه‌و فرۆشتنه‌كه‌ش له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى (تجهیزات) به‌ڕێوه‌ ده‌چێت كه‌ كه‌تووه‌ته‌ گه‌ڕه‌كى زه‌مه‌قى ئه‌و شاره‌.

مامۆستایانی هەڵەبجە 10 ملیۆن دینارەکەیان گەڕاندەوە

مامۆستایانی هەڵەبجە 10 ملیۆن دینارەکەیان گەڕاندەوە