هه‌فتانه 90 غاز بۆ به‌شه ناوخۆییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه دا‌بین ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه‌ى سووته‌مه‌نى قایمقامیه‌تى هه‌ڵه‌بجه بڕیاری دا هه‌فتانه 90 غاز بۆ به‌شه ناوخۆییه‌كانى كوڕان كچان له هه‌ڵه‌بجه دا‌بین بكات.
له هه‌ڵه‌بجه دوو به‌شه‌ناوخۆیی كوڕان و دوو به‌شه ناوخۆیی كچانیش سه‌ر به زانكۆى هه‌ن، ته‌واوى ئه‌و خوێندكارانه‌ى لێی نیشته‌جێن خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ن.
پێشه‌وا حه‌یده‌ر، سه‌رۆكى لیژنه‌ى سووته‌مه‌نى له قایمقامیه‌تى ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، غاز بۆ هه‌ردوو به‌شه ناوخۆییه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه دا‌بین ده‌كه‌ن و ئه‌و بڕیاره‌شیان له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێكردووه.
وتیشی “هه‌فتانه 50 بوتڵ غاز بۆ به‌شه‌ناوخۆیی كچان و 40 بوتڵ غازیش بۆ به‌شه‌ناوخۆیی كوڕان دا‌بین ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هه‌ر بوتڵێك به حه‌وت هه‌زار و 500 دینار ده‌ده‌نه به‌شه ناوخۆییه‌كان.
له باره‌ى ئه‌و پلانه‌ى پێشتر بۆ دابینكردنى غاز بۆ هه‌ڵه‌بجه دایان‌نابوو، كه پلانێكی سێ مانگى بوو، له كارگه‌كانى هه‌ڵه‌بجه غازیان بۆ ئه‌م ماوه‌یه دابینكردووه، سه‌رۆكى لیژنه‌ى سووته‌مه‌نى دووپاتیكرده‌وه، ههیچ كێشه‌یه‌ك له‌و پلانه‌یان نییه و وه‌ك خۆى به‌ڕێوه ده‌چێت.