"ره‌زامه‌ندى ژینگه‌ییان نییه"
كانه به‌رده‌كانى هه‌ڵه‌بجه مۆڵه‌تى 10 رۆژیان پێدراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه پشكنینى بۆ به‌شێك له كانه‌به‌رده‌كانى سنووره‌كه‌ی كردووه و ده‌ڵێت، به‌بێ ره‌زامه‌ندى ژینگه كارده‌كه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 10 رۆژ مۆڵه‌تیان پێداون.
له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه لیژنه‌كه‌ى فه‌رمانگه‌ى ژینگه، ته‌نیا سه‌ردانى سێ كانه‌به‌ردى كردووه، به‌ڵام به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌م فه‌رمانگه‌یه پێشبینی ده‌كه‌م كانه‌به‌ردى زیاترى لێبێت.
ئه‌و سێ كانه‌به‌رده‌ى فه‌رمانگه‌كه سه‌ردانى كردووه كه‌وتوونه‌ته ناوچه‌ى هه‌ورامان.
سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به964ـى وت، هیچ یه‌كێك له‌و كانه‌به‌ردانه پابه‌ندى ژینگه نین و ره‌زامه‌ندى ژینگه‌یشییان بۆ كاركردن وه‌رنه‌گرتووه.
وتیشی “مۆڵه‌تى 10 رۆژمان پێداون سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندیمان”.
باسی له‌وه‌ش كرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌ى ژینگه له هه‌ڵه‌بجه نه‌بووه، بۆیه ئه‌و كانانه‌ش به شێویه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كى كارى خۆیان كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت “له‌مه‌ودوا به پێی رێنماییه‌كانى ئێمه كار نه‌كه‌ن، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت”.
ئاشكراشی كرد، نووسراویان بۆ ته‌واوى ناحیه‌كانى سنووره‌كه‌یان و قه‌زاى ناوه‌ند كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئامارى ته‌واو ئه‌و كانه‌به‌ردانه‌یان به‌ده‌ست بگات كه له سنووره‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن، چونكه پێیانوایه ژماره‌ى كانه‌كان له‌وه زیاترن كه سه‌ردانیان كردوون.