دوو دیمه‌نى لۆفه‌كانى رێگاكه.. وێنه: 964+
دانیشتوانى گه‌لى شێخزادان داواى به‌ربه‌ست بۆ رێگاكه‌یان ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دانیشتوانى گه‌لى شێخزادان له‌سنوورى قه‌زاى سیده‌كان داواى به‌ربه‌ست بۆ رێگاكه‌یان ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ى كه‌مترین رووداوى هاتووچۆ له‌سنووره‌كه‌یان هه‌بێت.
رێگاكه له گوندى گۆڕه‌به‌تراش ده‌ستپێده‌كات و له كۆتایی گوندى سه‌روو كۆتایی دێت، درێژییه‌كه‌ى 9.5 كیلۆمه‌تره‌و به‌ڕێوبه‌ه‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى سۆران به بڕى یه‌ك ملیار و 238 ملیۆن و987 هه‌زار دینار جێبه‌جێی كردووه.
دانیشتوانى زیاترله 30 گوندى سه‌ر ئه‌م رێگایه داواکارن به‌ربه‌ست له لێوارى رێگاكه دروستبكرێت بۆ ئه‌وه‌ى شۆفێران دور بن له رووداوه‌كانى هاتوچۆ.
ده‌شڵێن “لۆفه و پێچه‌كانى گەروی ئالان زۆر مه‌ترسیداره‌و زیاتر پێویستى به دانانى به‌ربه‌ست هه‌یه “.
964 ئه‌م پرسه‌ى گه‌یانده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاككردنى رێگاوبانى سۆران و خوسره‌ت سادق به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه كارى ئه‌وان بۆ قیڕتاوكردنى رێگاكه كۆتایی هاتووه و دانانى به‌ربه‌سته‌كان بۆ ئه‌ندازه‌ى هاتوچۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
موقه‌ده‌م موحسین ته‌حسین به‌ڕێوبه‌ره‌ى راگه‌یاندنى هاتوچۆى ئیداره‌ى سۆران به 964ـى وت، تا ئێستا به‌فه‌رمى ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه كه ئه‌و رێگا تازه قیڕتاوه پێویستى به چییه.
وتیشی “دانانى به‌ربه‌ست پێویستى به كه‌شفى رێگاكه هه‌یه و تا ئێستا له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه كه رێگاكه چ كه‌موكوڕییه‌كی ماوه بۆى دابین بكرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئێستا له‌هه‌موو سنووره‌كه‌یان به‌ربه‌ستى ئاسنین له جێگه‌ى به‌ربه‌ستى كۆنكرێتى داده‌نێن.
باسی له‌وه‌ش كرد له سنووره‌كه‌یاندا له زۆربه‌ى رێگاكان ئه‌و به‌ربه‌سته ئاسنینه داندراون له‌وانه‌ش سۆران تاوه‌كو سیده‌كان، حاجی ئۆمه‌ران و چۆمان، ناحیه‌ى گۆڕه‌توو، بڵێ و بارزان.
دوویاتیكرده‌وه هه‌ركاتێك به‌فه‌رمی ئاگادار بكرێنه بۆ رێگاكه‌ى گه‌لى شێخزادان، ئه‌وان كارى پێویستى بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.