هەواڵی زیاتر
فڕۆکەخانەی دهۆک زیندوو دەکرێتەوە و دەردێکیش شارەکەی تەنیوە
964+
ژووری هەواڵ
دەردی کەمیی ئاوی ژێرزەوی هەر تەنیا تووشی سلێمانی و هەولێر نەبووە، ئەوەتا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەویی دهۆکیش دەڵێت، ئێمەش هەمان دەردمان هەیە و 65%ـی ئاوەکەمان کەمی کردووە.
عەبدولمەجید عهبدوڵا، بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی دهۆک بە 964ـى وت، بەهۆی کەمی بارانبارین و وشکەساڵی لە ساڵانی رابردودا ئاستی ئاوی بیرەکانی دهۆک کەمی كردووه.
لە سنووری پارێزگای دهۆک نزیکەی پێنج هەزار بیری ئاو هەیە و ساڵانە ژمارەیەک بیری دیكهى ئاو لێدەدرێن.
ئەم هەواڵەش هەر لە دهۆک دەبین، بەڵام ئەمەیان خۆشە. هێندەی نەماوە دهۆکییەکانیش بۆ سەفەرکردن هەر لە پارێزگاکەی خۆیانەوە سواری فڕۆکە ببن، چونکە وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاندووە، دەست بە جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی فڕۆکەخانەکە دەکەن.
دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەمڕۆ سێشەممە ئاشکرای کردووە، ئەو پڕۆژەیە بە دوو قۆناغدا تێدەپەڕێت، قۆناغی یەكەم پێداچوونەوەیە بە ماستەرپلان و نەخشەکەی، قۆناغی دووەم جێبەجێكردنە بە رووبەری هەزار هێكتار زەوی، كە بە گوژمەی 12 ملیۆن و 832 هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت.
خوا بکات ئەمجارە دهۆکییەکان بگەن بە ئاواتەکەیان و بتوانن لە پارێزگاکەی خۆیانەوە بفڕن.
هەتا بە کوردستاندا بگەڕێیت گەنجی داهێنەر دەدۆزیتەوە، ئێمەش ئەمڕۆ یەکێکی دیکە لەوانەتان پێدەناسێنین.
هاژە حەسەن ئەحمەد، کچێکی دانیشتووی قەزای پشدەرە و ماستەری لە خاکدا هەیە. هاژە خان هاتووە لە پاشماوەی پەلەوەر پەینی کشتوکاڵی دروست دەکات و کارگەیەکی داناوە.
هاژە خۆی بە 964ـی وتووە، پەینەکەی سوودێکی زۆری هەیە و بەکارهێنانی ئاسانترە و نرخیشی لەوانە کەمترە کە لەناو بازاڕدا هەن.
باوکی بە دەستی خۆی ئامێرەکانی کارگەکەی دروست کردووە، دەشڵێت ئەگەر هاوکاری بکرێن دەتوانن ئیشەکان زۆر فراوانتر بکەن.
لە یەکەم کۆمێنتدا ڤیتییەک لەبارەی هاژە خانەوە ببینن.