نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان _ وێنە: راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکە
لینكی ناوه‌كان له 964 ببینه
4433 كه‌س له گه‌رمیان پاسپۆرتیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی گه‌رمیان رایگه‌یاند 1600 پاسپۆرتی نوێ بۆ هاوڵاتیان چاپ كراون، كه پێشتر مامه‌ڵه‌كانیان پێشكه‌ش كردووه، ئاشكراشیان كرد ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان پاسپۆرتیان ته‌واو بووه و نه‌هاتوون وه‌ریبگرنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، ئەم 1600 پاسپۆرتەی ئەمڕۆ زیادکراون، هی ئەو هاوڵاتیانەیە، کە مانگی چواری رابردوو مامه‌ڵه‌یان لە نووسینگەکەیان کردووە .
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئێستا مامه‌ڵه‌ی ئەو هاوڵاتیانە تەواو کراون، کە رێكه‌وتی وەرگرتنی مامه‌ڵه‌كانیان تا 31.4.2023 بووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی گه‌رمیان ده‌ڵێت، “تا ئێستا 4433 پاسپۆرتی تەواو کراو لە کۆگای نووسینگەکەیاندایە و تا ئێستا خاوەنەکانیان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات، كه پاسپۆرته‌كانیان ته‌واو بووه، سه‌ردانی نووسینگه‌ی پاسپۆرتی گه‌رمیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی.
لینكی ناوی ئه‌و كه‌سانه له 964 ببینه، كه پاسپۆرتیان ته‌واو كراوه.