بورجەکەی تۆ چی دەڵێت

بۆ بورجی شێر هەواڵەکە خۆشە و رەنگە سینگڵەکان هاوسەرگیری بکەن

+964

ژووری هەواڵ

بورجەکەت بۆ ئەمڕۆ 29.11.2023

1- کاوڕ 21/3-20/4

باشترە بە رەوشتەوە رەفتار لەگەڵ هاوپیشەکانت بکەیت و کارێک ئەنجام نەدەیت کە دڵنیا نەبیت لە کۆتاییەکەی، لایەنی سۆزداریت جێگیر و دڵخۆشکەرە و متمانەت بە خۆشت هەیە، تەندروستیت فەرامۆش مەکە و کەمێک لە گۆشت خواردن دووربکەوەرەوە

2- گا 21/4-20/5

ئەگەر لە بواری پیشەیی خۆتدا رووبەرووی کێشە و قەیران بوویتەوە، ئەمە پێویستی بەوەیە زیاتر وریا بیت بۆ ئەوەی رزگارت بێت، هاوبەشی ژیانت دەتخاتە بەردەم مەرجێکی قورس، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئارەزووی وازهێنانت لێدەکات، باشترە زاڵبیت بەسەر هەڵچوون و توڕەییەکانتدا.

3- دووانە 21/5-21/6

دەستپێکێکی بوێرانە و ئەرێنی یارمەتیت دەدات سەقامگیری پیشەیی بەدەستبهێنیت، تۆ لە گەڕانێکی بەردەوامدایت بۆ سەقامگیری و ئەمەش پێویستی بە هەنگاوی یەکلاکەرەوە هەیە لەگەڵ هاوبەشەکەت سەرەڕای مەترسی و ئاستەنگەکان، بایەخ بە وەرزش بدە لەهەر بارودۆخێکدا بێت.

4- قرژاڵ 22/6-22/7

ئەوەی تۆ پێت وایە راستە رەنگە وا نەبێت، لەبەر ئەوەی ئاڵۆزی ئەو دۆخەی تێیدایت بیرکردنەوەکانتی شێواندووە، ئەگەر خۆشەویستەکەت لە بارێکی نائارامدیە ئامۆژگاری مەکە، چونکە غروری زیاتر دەبێت بەرامبەرت، باشترە لە رێنمایی پزیشکەکەت لانەدەیت.

5- شێر 23/7- 22/8

تۆ لە بەهێزترین پێگەدایت، بەڵام سوود لەم شتە وەرمەگرە، ناتوانیت هەموو شتێکت هەبێت، رەنگە دەرفەتی هاوسەرگیری بێتە پێش ئەگەر تا ئێستا سینگڵیت، کاتی ئەوە هاتووە کەمێک سنور بۆ کاردانەوە و هەڵچوونەکانت دابنێیت.

6- فەریک 23/8-22/9

ئامۆژگاری لە هەندێک کەسی پێگەیشتووەوە پێدەگات، گوێیان لێبگرە و لە ئەزموونی ئەوانەوە فێربە و ئەوەی پێت دەڵێن بە کەم مەزانە، لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باسی بارودۆخی سۆزداری بکە، بەڵام پێویستە روون و ورد بیت بۆ ئەوەی قەناعەتی پێبکەیت، باشترە سەردانێکی پزیشک بکەیت و لە دۆخی تەندروستیت دڵنیابیتەوە.

7-تەرازوو 23/9-22/10

رەنگە حەزت بە رەخنەی ئەو کەسانە نەبێت کە بەرپرسیارن لە کارەکەت، بەڵام پەلە مەکە، چونکە بەشێک لەو رەخنانە زۆر لۆژیکییە، پێویستە هەوڵی زیاتر بدەیت بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانتان لەگەڵ هاوبەشی ژیانتان، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ دروستکردنی کەشێکی باشتر لە نێوانتاندا، گەران بەناو سروشت و چوونەدەرەوەت لەگەڵ هاوڕێیانت گرنگە بۆ تەندروستیت.

8-دووپشک 23/10-21/11

رووداوە یەک لە دوای یەکەکان هاندەر دەبن بۆ ئەوەی بە چەند بابەتێکدا بچیتەوە و ئەمەش گەشەسەندن و پێشکەوتنی زیاترت پێدەبەخشێت لە کارەکەت، هاوکاری خۆشەویستەکەت پەیوەندی نێوانتان بەهێزتر دەکات، شتەکان بە هێواشی و ژیرانە وەربگرە.

9- کەوان 22/11-20/12

توانای فیکریت بەرز دەبێتەوە، حەزت لە هەندێک لێکۆڵینەوەی فیکری و سیاسی دەبێت، خەریکی چالاکیی فیکری دەبیت، پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ هاوبەشی ژیانت لە زۆرێک لە بەربەستەکان رزگارت دەکات، هەوڵبدە هەمیشە چالاکی جوڵەییت زۆر بێت.

10- گیسک 20/12- 19/1

مەعنەویاتت ئەمڕۆ بەرزە و دەتەوێت خێراتر کارەکان راپەڕێنیت، بەڵام لە هەندێک کاتدا حەز بە هەڵبژاردنی سەربەخۆیانە دەکەیت، هەندێکجار دوودڵیت، هەست بە وزە دەکەیت، سەرنجڕاکێشیەکی زۆرت هەیە بۆ ڕەگەزی بەرامبەر، سترێس کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

11- سەتڵ 20/1-18/2
وریایی و خۆپارێزی پێویستە، بەتایبەت بۆ رۆژانی داهاتوو کە رەنگە سەخت بن، هەندێک بابەت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت دەبێتە جێگای باس، بەڵام گفتوگۆکە هۆکار دەبێت بۆ باشترکردنی پەرەسەندنی ناکۆکی نێوانتان،تەندروستیت جێگیرە و دەبێت بەئاگاشبیت.

12- نەهەنگ 19/2-20/3

هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت لەگەڵ ئەو گروپانەی خۆت دروستکردووە لە کارەکەت و  هاوپیشە و کەسە نزیکەکانت، خۆشەویستەکەت داوای روونکردنەوە دەکات سەبارەت بە هەندێک بابەت و ئەمەش مافی خۆیەتی تا ئەو کاتەی تێدەگات کە تۆ پلانت چییە، گرنگە ئاگاداری سیستمی خۆراکت بیت.