حاسڵاتی ئەم بەیانییە

بایدن دەیەوێت پێش کۆتایی ساڵ شەڕ بوەستێت

+964

ژووری هەواڵ

میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن: جۆ بایدن دەیەوێت بەر لە کۆتایی ئەمساڵ بەتەواوی شەڕی غەزە بووەستێت، چونکە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی بەرەیی لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت بۆ دیاریکردنی کاندیدی کۆماری و دیموکراتەکان.

ئیلۆن مەسک ملیاردێری دیاری ئەمریکی وەڵامی داواکەی حەماسی دایەوە بۆ سەردانیی غەزە و دەڵێت: بارودۆخەکە هەندێ مەترسیدارە، هیوادارم غەزە ببوژێتەوە، مەسک هەفتەی پێشوو لە ئیسرائیل بوو.

دەستەی پەخشی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە: بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێشنیارێکیان پێ گەیشتووە بۆ ئەوەی ئاگربەستی یەکجاری رابگەیەندرێت، لەبەرامبەردا حەماس هەموو دیلەکان ئازاد بکات.

کەناڵی CNN بەرپرسانی تەلئەبیب و واشنتۆن و دەوحەو قاهیرە رێککەوتوون بۆ چەند رۆژێکی تر ماوەی ئاگربەست درێژ بکەنەوە بۆ ئەوەی دیلی زیاتر ئازاد بکەن.

نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: شەش رۆژ ئاگربەست بەش ناکات و ئەو هاوکاریانەی گەیەندراون بەغەزە زۆر کەمترە لە ئاستی برسێتی خەڵکی ئەو شارە.

حەماس دەڵێت تائێستا هیچ یەکێک لە پیاوە دیلەکانیان ئازاد نەکردووە تەنیا کەسێکی روسی نەبێت.