عێراق بڕیاریداوە کەمپەکان لاببات و هەرێم ئاگای لێ نییە
+964
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
حکومەتی عێراق بڕیاریداوە سەرجەم کەمپی ئاوارەکان هەڵبووەشێنێتەوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگای لەو بڕیارە نییە.
رۆژی پێنجشه‌ممه 29ـی كانوونی یه‌كه‌م، ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و ئاواره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌ل كه دایانڕشتووه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا، سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
حوسێن کەلاری، بەڕێوەبەری گشتیی هاوئاهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بە +964ی وت، “لەو بڕیارەدا پرس بە ئێمە نەکراوە و ئاگاداری نین، پێشمان وایە ئەوە بڕیارێکی سیاسییە و پەلەی تێدا کراوە و پەیوەندی بەو ئاڵۆزییە سیاسییەوە هەیە کە لە عێراقدا هەیە.”
دەشڵێت، لە بەغدا گفتوگۆیان لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئەوە بووە کەمپەکان کەمبکرێنەوە و گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە هەبێت نەک داخستن.
لە هەرێمی کوردستان 15 کەمپی ئاوارە بوونیان هەیە، شەشیان لە هەولێر، چواریان لە سلێمانی و پێنجەکەی تریان لە دهۆکن و ٦٦٤ هەزار ئاوارەیان لەخۆگرتووە، کە لە دوای ساڵی ٢٠١٤ و سەرهەڵدانی رێکخراوی داعش ئاوارەی هەرێم بوون.
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق راشیگەیاندووە، ژیانێكی گونجاو بۆ ئه‌و ئاوارانه دابین ده‌كه‌ن و ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێنن سه‌رجه‌میان بۆ ماڵ و حاڵیان بگه‌ڕێنه‌وه.