بۆ یەکەم جار

سێمێل دەبێتە خاوەن کارگەیەکی گەورەی گەچ

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بۆ یەکەمجار کارگەیەکی دروستکردنی گەج لە سنووری قەزای سێمێل دروست دەکرێت.

رووبەری پرۆژەکە 50 هەزار مەتر دووجایە، لەلایەن کۆمپانیای “زاویتە” لە ناحیەی فەیدیێ لە سنوری قەزای سێمێل دروست دەکرێت.

فەلاح حاجی بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی دهۆک بە 964ـى وت، چەنێکە زۆر پێویستیمان بە کارگەی گەچ بووە لە دهۆک، بەپێی نووسراوێکی فەرمی مۆلەتی وەبەرهێنانی کارگەی دهۆک – گەچ وەکو پرۆژەیەکی پیشەسازی وەرگیراوە.

وتیشی، تێچووی پرۆژەکە 21 ملیۆن و 180هەزار 542 دۆلارە، لەماوەی 12مانگدا جێبەجێ دەکرێت، کارگەکە پێکدێت لە کارگێری پرۆژە، تاقیگەی گەچ، شوێنی تێکەڵکردنی کەرەستە، شوێنی جیا کردنەوە و داگرتنی گەج و عەمباکردنی بەرهەمەکان.

لە پرۆژەکەدا پارکێکی وەستانی ئۆتۆمبێل و پارکێکی سەوزایی و مانەوەی کرێکارەکان هەیە، پرۆژەکە دەکەوێتە ناحیەی فەیدیێ لە سنوری قەزای سێمێل.

پێداچوونەوە: توانا نەقی