تاجیکییەکان هێشتا دڵیان نەداوەتە رۆناڵدۆ

964+

سۆما حەکیمزادە

هەفتەی داهاتوو نەسری سعودی و ئیستیقلال دوشانبی تاجیکی یارییان هەیە، بەڵام تائێستا ساردو سڕییەکی زۆر لە فرۆشتنی تیکتەکاندا هەیە.

یارییەکە سێشەممەی داهاتوو لەشاری دوشانبی تاجیکستان بەڕێوەدەچێت، هەفتەیەکە تیکتەکان بەردەست خراوە، بەڵام هێشتا 10 هەزار دانەی لێ فرۆشراوە و 15 هەزار ماوە.

مەزەندە دەکرا خێراتر تیکتەکان بفرۆشرێت، چونکە هەموو کەس بۆ بینینی رۆناڵدۆ پەرۆشە، بەڵام هێشتا کات ماوەو گومانێکیش هەیە کە بەهۆی پێکانەوە رۆناڵدۆ بەشداری نەکات، بۆیە خەڵکەکە لێی ساردن.

یارییەکە لە چوارچێوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیایە، لەیاری چوون نەسر سێ بە یەک لە یانە تاجیکییەکەی بردەوە.