بۆ یەکەم جارە
پێشانگای کتێب لە دوزخورماتوو کرایەوە
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
بۆ یەکەمجار بە زیاتر لە 11 هەزار ناونیشانەوە پێشانگایەکی کتێب لەدوزخورماتوو کرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایەن بەڕێوبەرو سەرپەرشتیارانی هەردو پەروەردەی کوردی و عەرەبی لە دوزخورماتوو پێشانگایەکی کتێب بەناوی کتێبخانەی ئەلموتەنەبی کرایەوە.
و ژمارەیەک لە نووسەر و ئەدیب و خوێنەرانی کتێب تێیدا ئامادەبوون .
رەزا عەدنان سەرپەرشتیاری کتێبخانەی گشتی خورماتوو بە 964ـی وت، ئامانج لە کردنەوەی پێشانگای کتێب لە قەزاکەدا بۆ زیاتر برەودانە بە بواری فەرهەنگی و رۆشنبیری لەنێوان هەر سێ پێکهاتەی قەزاکەدا، بەتایەت لە نێوان قوتابیاندا هەروەها هاندانێکیشە بۆ ئەوەی لە ناو قوتابخانەکاندا گرنگی بە خوێندنەوەی کتێب بدەن لە رووی زانستی گشتی و زانستی تایبەتەوە.
وتیشی، بەردەوام دەبین لە کردنەوەی پێشانگای کتێب لە داهاتوودا لەقەزاکەدا و بەتایبەت لە ناو قوتابخانەکاندا بۆ ئەوەی قوتابیان سوود لەو کتێبە زانستییانە وەربگرن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن وشیارییان.
پێانگاکە ماوەی تەواو بوونەکەی دیاری نەکراوە و جارێ بەردەوام دەبێت، رۆژانە لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانی تا 2:00ـی دوانیوەڕۆ هاوڵاتیان و قوتابیان و خوێنەران دەتوانن سەردانی بکەن.
بەوتەی سەرپەرشتیاری کتێبخانەکە، زیاتر لە 11 هەزار کتێب لە پێشانگاکەدا هەیە کە بەرهمی کۆنیشی تێدایە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی