17 قوتابخانە بەشداربوون
ئەمڕۆ 170 قوتابی راکردنێکی دوو هەزار مەترییان کرد
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ قوتابخانە نا حکومیەکانی سلێمانی راکردنێکی ماوە درێژیان بۆ قوتابیانی 17 قوتابخانە رێکخست، قوتابی ئارۆ تەها پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
مامۆستا تابان محەمەد رێکخەری پاڵەوانیەتی راکردنی ماوە درێژ بە 964ـی وت، ماوەی راکردنەکە دوو هەزار مەتر بوو، بە بەشداری 170 قوتابی لەسەر ئاستی 17 قوتابخانەی نا حکومی شاری سلێمانی.
لە راکردنەکەدا ئارۆ تەها لە قوتابخانەی لیدەرس پلەی یەکەمی بە دەستهێنا، دانی جەمال لە قوتابخانەی وایزی کازیوە پلەی دووەمی بەدەستهێنا، یانی گۆران لە قوتابخانەی جونیەر پلەی سێهەمی بەدەستهێنا.
لە هەر قوتابخانەیەک 10 قوتابی بەشدار بوون، راکردنەکە لە یاریگای کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، دواتر خەڵات دابەشکرا بەسەر سەرجەم قوتابی و مامۆستاکانیاندا.
قوتابیەکان لە پۆلەکانی چوار و پێنج و شەشی بنەڕەتی هەڵبژێردرابوون بۆ بەشداریکردن لە راکردنەکەدا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی