یەکسەریش تاپۆی بکە

ئەگەر زەوی سندوقیت هەیە بڕۆ خانووەکەت دروستکە

964+

توانا نەقی

دوای چاوەڕوانی و داواکارییەکی زۆر خاوەنی زەوییە سندووقیەکان رێگەپێدانیان بۆ دروستکردنى خانوو وەرگرت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، وەک قۆناغی یەکەم لە هەولێر و قەزاو ناحیەکانی 200 رێگە پێدانی دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییە سندووقییەکان دابەشکرا.

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەمە قۆناغی یەکەمە لە داهاتوودا رێگەپێدان بۆ زەوییەکانی تریش دەکەن و لە ئەمڕۆوە دەتوانن بڕۆن زەوییەکانتان بکەن بە خانوو.

زەوی سندووقى ئه‌و زه‌ویانه‌ن كه‌ له‌ دوو لاوه‌ بەزیادەڕۆیی خانووی تێدا دروستكراوه‌ و پێشتر كڕین و فرۆشتنیان پێكراوه‌.

پارێزگا ئاماژەی بەوەکردووە وەک هاوکاری بۆ کەسانی کەمدەرامەت ئەو بڕیارە دەرکراوە بۆ ئەوەی ببنە خاون خانووی خۆیان.

پێشتر چەندان جار خاوەنی ئەو زەویانە گردببونەوە و داواکارییان کردووە بۆ رێگە پێدان ئێستا رێگەپێدانەکایان بۆ کراوە و کە خانووەکەشیان دروست کرد لەسەر ناوی خۆیان تاپۆی دەکەن.

ئومێد خۆشناو: زه‌ویی سندوقی تاپۆ ده‌كرێن و ده‌توانن ب...

ئومێد خۆشناو: زه‌ویی سندوقی تاپۆ ده‌كرێن و ده‌توانن بیكه‌ن به‌ خانوو