سزاکەی چییە؟

بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت دروستکردنی خانوو بە زیادەڕۆ دادەندرێت

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیارێکی بەسەر شارەوانییەکاندا گشتاندووە و تیایدا هاتووە، نابێت هیچ کەسێک دەست بە دروستکردنی خانوو بکات بەرلەوەی مۆڵەتی دروستکردنی بینا دەربهێنێت.

شارەوانیی شارەکان نووسراوەکەیان لای خۆیانەوە گشتاندووە بەسەر سەرجەم هۆبە و بەشەکانیاندا و یەکێک لەو نووسراوانەش دەست 964 کەوتووە و تیایدا نووسراوە، “هەر هاوڵاتییەک پێوەی پابەند نەبێت تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت”.

سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، بڕیارەکە بۆ سەرجەم شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستانە و دەبێت هاوڵاتیان پێوەی پابەندبن.

وتیشی، “ئەگەر کەسێک خانووێک دروست بکات و پێشتر مۆڵەتی دروستکردنی بینای دەرنەهێندرابێت شارەوانی وەک زیادەڕۆ سەیری دەکات و دەسەڵاتی رووخاندنی خانووەکەی هەیە”.

وەک سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژەی پێ دەکات، ئەوانەی زەوییەکەیان زیادەڕۆیە و بەبێ مۆڵەتی بیناش خانووی لەسەر دەکەن سزاکەیان تووندترە و رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.

شارەوانی سلێمانی: خانووە زیادەڕۆکانی 29 گوند چوارچێوەی ...

شارەوانی سلێمانی: خانووە زیادەڕۆکانی 29 گوند چوارچێوەی یاساییان بۆ نەکراوە