گرافیك: 964+
بۆ هەموو شارەکانی هەرێم نێردراوە
هێڵی 116 بۆ فریاگوزاری منداڵان له‌هه‌رێم كارا كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌رێمی كوردستان، هێڵێكی تایبه‌ت بۆ فریاگوزاری منداڵان كارا كرا و هێڵه‌كه‌ش به 166 ناسراوه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە، نووسراوێكی وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمی كوردستانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا كاراكردنى ئه‌م هێڵه‌ى له‌هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه.
نوسراوه‌كه‌ی وەزارەت بە ژمارە 7898 لە بەرواری 19.10.2023 پاڵپشت بە نوسراوی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لەبەغداد و نوسراوی کۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندن سەبارەت بە کاراکردنی هێڵی 116 منداڵ، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
نووسراوه‌كه ئاراسته‌ى هه‌رسێ كۆمپانیاى كۆڕه‌ك و ئاسیا و زین كراوه‌و وێنه‌ى ئه‌و نووسراوه‌ش بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانى گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ولێر، سلێمانى ، دهۆك، گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه كراوه.
بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە، سوپاسى کۆمپانیای کۆڕەک تیلکۆم ده‌كات كه هاوکاربوون بۆ کاراکردنی هێڵی ناوبراو لە سنوری کاری بەڕێوبەرایەتی گشتییان.
ده‌شڵێت “لە ئێستاوە هاوڵاتیان بۆ هەر فریاگوزاریەکی منداڵان بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بکەن بە هێڵی 116 کە 24 کاتژمێر کراوەیە” .
هێڵی فریاکەوتنی منداڵان لە ساڵی 2013ـەوە له‌عێراق دامەزراوە و لە رێگەی ژمارە 116ـەوە بێبەرامبەر کەیسە دەروونی و پەروەردەییەکانی منداڵان لە رێگەی حەوت توێژەری کۆمەڵایەتییەوە چارەسەر دەکەن.