"چه‌ندین كه‌سمان سزاداون"
له سنوورى هه‌ولێر ئاودانى سه‌وزه به‌ئاوى زێرابه‌كان كۆتایی پێنه‌هاتووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى هه‌ولێر نایشارێته‌وه كه هێشتا له سنووره‌كه‌یان ئه‌و كێڵگانه ماون كه سه‌وزه‌یان تێدا چێندراوه‌و به‌ئاوى زێرابیش ئاو ده‌درێن، به‌ڵام ده‌ڵێن “لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵیان كردووه”.
هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر بۆ 964 ئاشكراى ده‌كات كه هێشتا ئه‌و جۆره كێڵگانه ماون و “ناكرێت بڵێن بنبڕكراوه”.
وتیشی “پێشتر له سنووره‌كه‌مان ژماره‌یه‌كی زۆرى ئه‌و كێڵگانه هه‌بوون، به‌ڵام به‌هۆى چاودێری لیژنه‌كانمان و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵیان، زۆربه‌یان تێكدراون و نه‌ماون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌شێكی زۆرى ئه‌وانه‌ى سه‌وزه‌یان به ئاوى پیسی زێرابه‌كان به‌رهه‌مده‌هێنا وه‌ك سه‌رپێچیكار سزایان داون.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کشتوکاڵی هەولێر، سزاى ئه‌و كه‌سانه، تێكدانى شوێنه‌كانیان و پێبژاردنى دارایی بووه.
دووپاتیشیكرده‌وه، كارى چاودێریكردنى ئه‌م شوێنانه ته‌نیا له‌سه‌ر كشتوكاڵ نیه، به‌ڵكو قایمقامییه‌تیش لیژنه‌ى تایبه‌تى چاودێری هه‌یه، كارى ئه‌وانیشه چاودێری ئه‌و شوێنانه بكه‌ن.