نەخۆشەکان زیاتر ژنن

لە سلێمانی سەردانکەرانی سەنتەری شەکرە کەمیان کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو دوو هەزار و 390 هاوڵاتی سەردانی سەنتەری شەکرە و کوێرە گلاندەکانیان کردووە و زۆرینەشیان ژن بوون.

بە پێی ئامارێک کە تەندروستیی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە، 967 نەخۆشیان لە رەگەزی نێر بوون و هەزار و 403 نەخۆشیان لە رەگەزی مێ بوون و 34 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی شاری سلێمانی بوون.

هەر بە پێی ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانی، ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 457 نەخۆش تەمەنیان لە سەروو 65 ساڵەوە بووە، هەزار و 461 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45-64 ساڵدا بووە، 443 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 20-44 ساڵدا بووە و 29 نەخۆش تەمەنیان لە خوار 20 ساڵەوە بووە.

لە مانگی 10ـدا دوو هەزار و 991 کەس سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەی کردووە، بەوەش دەردەکەوێت بە پێی ئاماری تەندروستی سلێمانی سەردانیکارانی ئەو سەنتەرە لە مانگی 11ـدا کەمی کردووە.

تەندروستی سلێمانی: گرنگی زۆر بە چارەسەرکردنی سروشتی دە...

تەندروستی سلێمانی: گرنگی زۆر بە چارەسەرکردنی سروشتی دەدەین