وەبەرهێنەرێک دروستی دەکات

رانیە دەبێتە خاوەنی سەنتەرێکی دڵ

964+

ژووری هەواڵ

لە ئیدارەی راپەڕین سەنتەرێکی تەندروستی پێشکەوتوو دروست دەکرێت و تێیدا پزیشکی شارەزا چارەسەری ئەو نەخۆشانە دەکەن، کە کێشەی دڵیان هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3.12.2023، تەها محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی تەندروستیی راپەڕین بە 964ـی وت، سەنتەری دڵ لە رانیە لەلایەن وەبەرهێنەرێک دروست دەکرێت و لە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی پێکدێت.

ئێستا دەستکراوە بە دروستکردنی سەنتەرەکە و ماوەی 945 رۆژ دیاریکراوە بۆ تەواوکردنی، تەها محەمەد وای وت.

تێچووی سەنتەری دڵ لە رانیە، سێ ملیۆن و 172 هەزار دۆلارە و روووبەرەکەی 422 هەزار و 554 مەتر دووجایە.

پێشتریش لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، لە قەڵادزێ، خێرخوازێک سەنتەرێکی شووشتنی گورچیلەی کردەوە.

خێرخوازێك سه‌نته‌ری شووشتنی گورچیله‌ له‌ قه‌ڵادزێ ...

خێرخوازێك سه‌نته‌ری شووشتنی گورچیله‌ له‌ قه‌ڵادزێ كرده‌وه‌