رکابەریی پلەی سێیەم

ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا به‌بێ بڕبڕه‌ی پشتی یاریی ده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا وه‌زعی شڕه‌ و ئه‌ركی قورسه‌، كاتێك له‌ یاریگه‌ی خۆی له‌ خولی ئیسپانیا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید یاریی ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ تیپه‌كه‌ به‌بێ تێر شتیگنی گۆڵپارێز یاریی ده‌كات.

بارسێلۆنا ئه‌مشه‌و به‌بێ چه‌ند یاریزانێكی گرنگ یاریی ده‌كات، گرنگترینیان بربڕه‌ی پشتی تیپه‌كه‌یه‌، كه‌ تێر شتیگنی گۆڵپارێزی تیپه‌كه‌ و هه‌روه‌ها گاڤیی یاریزانی ناوه‌ڕاسته‌.

چاڤیی راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ ده‌ڵێت شتیگن یاریی ناكات، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی تیپه‌كه‌ قورس ده‌كات.

یارییه‌كه‌ له‌ گه‌ڕی 15 ئه‌مشه‌و كاتژمێر 11:00ی شه‌و ده‌ستپیده‌كات، بارسێلۆنا پێویستی به‌ بردنه‌وه‌یه‌، چونكه‌ جیرۆنا و ریال مه‌درید له‌م گه‌ڕه‌دا بردنه‌وه‌یان تۆمار كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئاتلێتیكۆ مه‌درید ململانێی پله‌ی سێیه‌م ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان 31 خاڵیان هه‌یه‌.

ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا وه‌زعی باش نییه‌

ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا وه‌زعی باش نییه‌