بزانە کێ سوودمەندە

نزیکە یەک ملیۆن دۆلار بۆ دەرچووان و کاندیدانى تواناسازى خەرج دەکرێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی کوردستان، بڕى (900،775) هەزار دۆلار بۆ (100) دەرچوو و کاندیدى تواناسازى خەرج دەکات.

ئارام قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە پەیجی وەزارەتەکەی رایگەیاندووە: بەردەوام دەبین لە دابینکردنى شایستەى دارایى بۆ سەرجەم دەرچووان و کاندیدانى بەرنامەى تواناسازى و تەواوکردنى پرۆسەى خوێندنیان بە سەرکەوتوویى و گەڕانەوەیان بۆ هەرێمى کوردستان.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچوان و کاندیدانى بەرنامەی تواناسازى دەکات، ئەوانەى خوێندنیان بە سەرکەوتوویى تەواو کردووە و ئەوانەشى بەردەوامن لە خوێندن و ناویان لە لیستەکەدا هاتووە، پێویستە لە رێکەوتی 4.12.2023 بە دواوە سەردانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى/ بەڕێوەبەرایەتیى تواناسازی بکەن لەگەڵ هێنانی ئەم دۆکیۆمێنتانەى خوارەوە:

1. پشتگیری شوێنی کار، کە بەردەوامە لە خزمەتی بێ پچڕان دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی.
2. ئەگەر کاندید (5) ساڵ خزمەتی کردبوو لە شوێنەکەی، ئەوا پشتگیری (5) ساڵ خزمەت لەگەڵ خۆی بهێنێت.
3. ئەگەر کاندید خۆی ئامادە نەبوو بەهەر هۆکارێك، ئەوا وەکیلەکەی دەتوانێت سەردان بکات.
4. ئەگەر کاندید لە کەرتی تایبەت بێت، پێویست دەکات خۆی ئامادەبێت.
بۆ بینینى لیستى سوودمەندان کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:

وەزارەتی خوێندنی باڵا: داوا لە زانکۆ حکومیەکان دەکەین ...

وەزارەتی خوێندنی باڵا: داوا لە زانکۆ حکومیەکان دەکەین نوسراومان بۆ بەرزنەکەنەوە