لە کەرکوک

پێنج چەکداری “کەتائیبی ئیمام عەلی” كوژران

964+
کاروان ساڵحی ، کەرکوک

لە نێوان گونده‌كانی مامە و عەلەغێر بۆردومانی کەتایبی ئیمام عەلی سەر بە حەشدی شەعبی کراو و کوژراو هەیە.

ئەمشەو “یەکشەممە 3.12.2023” فڕۆکەی هاوپەیمانان بۆردومانی گرووپێکی چەکداری سەر بە حەشدی شەعبی کردووە و لە نزیک قەزای دوبز رۆژئاوای کەرکوک.
سەرچاوەیەک لە هەواڵگری حەشدی ئیمامه‌ین بە 964ـی وت، لە لایەن فڕۆکەی هاوپەیمانانەوە بۆردومانی چەکدارانی کەتایب ئیمام عەلی کراوە و پێنج کوژراویان هەیە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، ئەرکی ئەو هێزە لە سنووری گونده‌كانی مامە و عەلەغێرەوە دەستپێدەکات، تا قەزای دوبز و پاشان بۆ ناحیەی پردێ، كه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، “ئەرکیان زیاتر پاراستنی ناوچە نه‌وتییه‌کانی کەرکوکە”.

ئه‌م هێرشه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق” رایگەیاند، بنکەیەکی هێزه‌كانی ئەمریكایان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بە چه‌ند مووشەکێك کردووه‌تە ئامانج.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ دووجار هێرشی درۆنی کراوەتە سەر بنکەی ئەمریکیەکا...

ئەمڕۆ دووجار هێرشی درۆنی کراوەتە سەر بنکەی ئەمریکیەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێر