هۆکار چییە؟

نازدار نازدار لە هەموو پلاتفۆڕمەکان سڕایەوە

964+

ژووری هەواڵ

گۆرانییە بەناوبانگەکەی نازدار نازدار، کە ئەم ماوەیە لەسەر زاری خەڵک بوو لە هەموو پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا سڕایەوە و ئاسەواری نەما.

نازدار گۆرانییەکی خۆشە، گەنجێکی کورد بە سیستمی AI بەرهەمی هێنابوو، ماوەیەک ترێندی هەموو عێراق بوو، ئاوازی گۆرانیەکە لە گۆرانییەکی عەرەبی وەرگیرابوو دەنگی هونەرمەندی کۆچکردوو حەسەن زیرەک و موحسین چاوشی ئێرانی خرابووە سەر.

زرنگ مەهدی ئەو گەنجەی گۆرانییەکی دروستکردووە بە 964ی وت، بەهۆی نەسازانیان لەگەڵ خاوەنی ئاوازەکە لە هەموو سۆشیال میدیا سڕاوەتەوە.

زرنگ وتی، ”لەگەڵ تاهیر عوجەیلی خاوەنی گۆرانی رەفەت رەفەت قسەمان کردبوو، چەند مەرجێکی هەبوو، وتی دەبێت ناوم بنووسن و ڤیدیۆیەک بکەن کە بڵێن ئاوازی منە، هەموویمان کرد، بەڵام دواتر داوای سی هەزار دۆلاری دەکرد، نەگەیشتینە رێککەوتن و سڕایەوە”.

ترێندی 964 بە گەرمترین هەواڵە هونەرییەکان هاتەوە

ترێندی 964 بە گەرمترین هەواڵە هونەرییەکان هاتەوە