پڕۆگرامی خۆراک گرفتی دارایی هەیە
زیاتر لە 300 هەزار ژن و منداڵ هاوکارییان دەوێ و جێیان دەهێڵن
964+
ئەحمەد مستەفا
پڕۆگرامی خۆراکیی جیهانیی WFP کە سەر به نەتەوە یەکگرتووەکانە، تا کۆتایی ئەمساڵ بە یەکجاری کۆتایی بە هاوکارییەکانی خۆراک لە تەواوی رۆژئاوای کوردستان سوریا دەهێنێت، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی پاڵپشتی دارایی.
ئەمڕۆ دووشەممە 4.12.2023، پڕۆگرامی خۆراکیی جیهانیی لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، بەداخەوە کۆتاییهاتنی بەرنامەی هاوکاریی خۆراک لە سەرتاسەری سوریا رادهگهیهنین، کە لە مانگی یەکی داهاتوودا دەستپێدەکات، ئەمەش بەهۆی کەمیی پاڵپشتی دارایی.
لە رۆژئاوای کوردستان پێنج ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوتووە
پڕۆگرامەکە ئامادەیی نیشانداوە، پشتگیریی ئەو خێزانانە بکات، کە دۆخی نەخوازراویان رووبەڕوو دەبێتەوە، ئهوه له كاتێكدایه ئێستا پڕۆگرامی خۆراکیی جیهانیی، پاڵپشتی زیاتر لە 300 هەزار ژنی دووگیان و منداڵانی تەمەن شەش مانگ بۆ دوو ساڵ دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە خۆراک لە سهرتاسهری سوریا.
کارل سکاو، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆگرامی خۆراکی جیهانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، لانیکەم 38 وڵات لە کۆی 86 وڵات کە پرۆگرامی خۆراکیی جیهانیی تێیدا کار دەکات، بەنیازن بەم نزیکانە هاوکارییەکان بۆ وڵاتانی وەک ئەفغانستان، سوریا ، یەمەن و رۆژئاوای ئەفریقا کەمبکەنەوە.