نوێكرایه‌وه ..
دوو شوێنى جیاواز له سنوورى دهۆك بۆردومان كران
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
لە دوێنی شەوه‌وه بوردومانی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا له سنووری پارێزگای دهۆک، روویان لە سنووری قەزای ئامێدی كردووه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوو شوێنى جیاوازى بۆردومان كردوون.
بەپێی زانیاریەکانی 964 ده‌رنگانى شەوى رابردوو، فرۆکە جه‌نگییه‌كان لە نزیک چیای گارە و نزیک ناحیەی سەرسنگیان بۆردومان کردووە، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش هیچ زیانێكی گیانى به‌دواوه نه‌بووه.
له‌لایه‌كى دیكه‌ش به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نكییه‌كانه‌وه نزیک سەنتەری ناحیەی بامەڕنێ بۆردومان کراوە و بریندار هەیە.
عه‌قید دارا جەمال، بەڕێوه‌بەری بەرگری شارستانی ئامێدی بە 964ـی وت، فرۆکەکانی تورکیا لە دوێنی شەوەوە لە بۆردومان کردن نەوەستاون و تاوەکو کاتژمێرێک پێش ئێستا بوردومان بەردەوام بووە.
وتیشی “تاوەکو ئێستا له هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو ئاگادار نەکراوینەتەوە”.
لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆکیش سەرچاوەیەک بە 964ـی وت، ئەمرۆ بەیانی بریندارێک لە ناحیەی بامەڕنێ وە هاتوونەتە نەخۆشخانە.
وتیشی “ئه‌و بریندارە به‌مه‌به‌ستى ئیشوکار رۆیشتوونە گوندەکانی نزیک سەنتەری ناحیەی بامه‌ڕنێ و بریندار بوونە و ئێستا چارەسەری وەردەگرن”.
به‌پێی قسه‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه برینداره‌كە به‌ر قاچیان كه‌وتووه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن