قایمقامیەتی سلێمانی نوسراوێکی بە دەرگای کۆمپانیاکەدا هەڵواسیوە و خەڵک لە داخستنی ئاگادار دەکاتەوە. فۆتۆ: قایمقامیەتی سلێمانی
لە سلێمانى
زیاتر لە 16 تۆن کاڵاى خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبران
+964
وریا فەتاح
بەپێى ئامارى لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەتى سلێمانى، لە مانگى رابردوودا، لیژنەکان زیاتر له حه‌وت هه‌زار سه‌ردانیان بۆ دوکان و بازاڕ و خواردنگە و کافتریا و هۆتیلەکان ئه‌نجامداوه و به‌راورد به ئاماره‌كانی مانگی پێشووتر، ژماره‌ی سه‌رپێچییه‌كان كه‌می كردوه.
لە کۆى ئەو حه‌وت هه‌زار و 135 سه‌ردانانەى لیژنەکان ئەنجامیانداوە، له‌و ژماره‌دا ته‌نیا 675 پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركراوه، كه به‌راورد به مانگی پێشووتر ژماره‌ی پسوڵه‌ی سه‌رپێچی كه‌می كردوه.
لە مانگى رابردودا، لەلایەن لیژنەکانەوە 308 شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن، له كاتێكدا مانگی پێشووتر ژمارەکە 405 شوێن بووه، ژماره‌ی داخستنه‌كان له مانگی رابردوودا (62) شوێن بووه، بەڵام لێرەدا به‌راورد به مانگی پێشووتر، ژماره‌كه زیادی كردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری شوێنه داخراوه‌كان پابه‌ند نه‌بوون به ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی پیشه‌یی و یاسایی.
پێنج شوێن بەهۆى چەندبارەکردنەوەى سەرپێچییەکانیان، له‌لایه‌ن به‌شی یاسای قایمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه روبه‌ڕوی دادگا كراونه‌ته‌وه.
16 تۆن و 663 کیلۆگرام، کاڵاو شمەک و خواردنى بەسەرچوو لەلایەن لیژنەکانەوە دەستى بەسەرداگیراوە و لە ناوچەکانى دەرەوەى شار لەناوبراون، ئەوەش بەراورد بە مانگى پێش خۆى زۆرى کەمى کردووە، چونکە لە مانگى 10دا، بڕى 93 تۆن و 873 کیلۆگرام، خواردن و کاڵاى بەسەرچوو، لەناوبراون.
هەر لە مانگى 11دا، کۆى ئەو شوێنانەى لە لایەن لیژنەکانەوە، سزاى پێبژاردنیان (غەرامە) بۆ دەرکراوە، 60 ملیۆن دینار بووە.