مۆزەخانەكهی خانەقین بووەتە جێی سەرنجی هەزاران گەشتیار
+964
ڕاژان ماجید – خانەقین
مۆزەخانە كولتوورییەکەی خانەقین کە کەلوپەلە ئەنتیکەخانەکەی موڵکی خەڵکی شارەکەیە، بووەتە ناسنامەو رووگەی گەشتیاران.
مۆزەخانەکە، ماوەی ساڵێكە دەرگای بە رووی گەشتیاران كراوهتەوەو بابهتهكانیشى له‌و دیاریانه پێكهاتوون كه خه‌ڵكی خانه‌قین خۆیان پێشكه‌شی مۆزهخانهکەیان كردووه.
+964 ده‌یزانێت، ئەم مۆزەخانەیە لەسەر دەستی مامۆستا محسن عەلی ئەكبەر، کە كه‌سایه‌تییه‌كى ئه‌و شارهیە دامەزراوه، كە تیایدا كەلوپەلی ناوماڵە كۆنه‌كانی خانەقینی لێ كۆكراوەتەوە ، 13 پەیكەرى كەسایەتییە جیاوازەكانیشى لێیه كه بریتین له كاسبكار و هونەرمەند و شەهید و دادوەر و كۆمەڵێك پیشەی تر.
ماجد شالیار بەرپرسی ناوەندی كلتوری خانەقین به +964ی وت “ئەم ناوەندە چەند بەشێك لە خۆی دەگرێت لەوانەش مۆزەخانەكەیە كە ئەویش لە خۆیدا گرنگترین بەشی ناوەندەكەیە، ڕۆژانە دەیان كەس سەردانی ئەم شوێنە دەكەن”
به‌پێی قسه‌كانى ماجید، هه‌رچی كه‌لوپه‌لێكی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه هه‌یه، له لایه‌ن خه‌ڵكی خانه‌قینه‌وه به‌دیاری بۆیان هاتووه.
لە سەر دیوارەكاندا سەدان وێنەی جیاواز هەیە ، هەندێكیان هی رووداوە ناوبانگەكانی و هەندێكیان هی كەسایەتییەكانن كە رۆژانە خەڵكانێك وێنەی باوك و باپیری خۆیان زیاد دەكەن بۆ ئەم شوێنە .