پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن
نزیکەی 500 خێزان لە سۆران ماون نەوت وەربگرن
964+
ژووری هەواڵ
بەشێک لە خێزانەکانی سۆران لە 38 گەڕەک و 16 گوند ماون نەوتی سپی وەربگرن، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سۆران دەڵێت، ئەو خێزانانە دەتوانن ئاگاداریان بکەنەوە بۆ ئەوەی نەوتیان بۆ ببەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 5.12.2023، ئەمیر شانەدەری، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سۆران بە 964ـی راگەیاند، ئەو هاوڵاتیانەی کە نەوتیان وەرنەگرتووە، دەتوانن پەیوەندی بکەن، “ئێمە بە تانکەر نەوتەکە دەبەینە بەردەم ماڵەکانیان”.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سۆران چوار ژمارەی تەلەفونی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هەر ماڵێک نەوتی وەرنەگرتووە با پەیوەندی بکات.
بە پێی ئاماری نەوت و کانزاکانی سۆران، تا ئێستا نزیکەی 17 ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوت دابەشکراوە و نزیکەی 87 هەزار خێزان نەوتەکەیان وەرگرتووە و “نزیکەی 500 خێزان ماون وەریبگرن:.
ژمارەی تەلەفونی 07507056505 بۆ ئەم گەڕەکانەیە: باپشتیان ــ کۆڕەک ــ سەروەران ــ ئەیلوول ــ زانیاری ــ شۆڕش ــ نەورۆز ــ بارزان ــ گۆڕەز ــ مجەمع گەڵاڵە ــ خەبات ــ هەندرێن.
ژمارەی تەلەفونی 07502832030 بۆ یەم گەڕەکانەیە: سەروچاوە – برایەتی گوڵان – زۆزک – کۆمەڵگای نهری – دیانای کۆن – ئازادی – کانی – خواکورک – برادۆست – شەهیدانی دێڵزیان – سەردەم – زانکۆ – چەم- بنار – کۆمەڵگای بەرخودان.
ژمارەی تەلەفونی 07502484727 بۆ ئەم گەڕەکانەیە: هەرێم- جوندیان – کەورین – دیلمان – قەندیل – ڕاپەرین – ئیسقەلا – وەستا ڕەجەب – چەمی رێزان – سروە – بەختیاری.
دانیشتوانی ئەم 16 گوندەش دەتوانن پەیوەندی بکەن بە 07503640391: باڵەکیان ــ ناوکۆک ــ قەرەنیاوە ــ بانەدێر ــ بێلینگری سەروو ــ بێلینگری خواروو ــ گرد خوەت ــ شیوەزیارەت ــ غەفوراوە ــ شاوراوە ــ باژێر ــ هاودیان ــ شێخان ــ سیتکان ــ هەسنان ــ ناوڕۆین.