یەک تا سێ ملیۆن دینارە

دەستەی ژینگە سزای سەرپێچی ژینگەیی غەسلەکانی دیاریی کرد

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی ژینگەی هەرێم سزای سەرپێچی غەسلەکانی دیاریکرد، کەمترین سزا ملیۆنێک و زۆرترین سێ ملیۆن دینارە.

بە پێی ئەو لیستەی 964 لە دەستەی ژنگەی هەرێمەوە دەستی کەوتووە، دیاریکردنی سزاکان بە پێی رێنمایی ژمارە 3ـی ساڵی 2023ـیە کە دەستەکە بۆ بەدواداچوون بۆ سەرپێچییە ژینگەییەکان دەریکردووە.

بە پێی لیستەکە بێت، ئەگەر غەسلێک رەزامەندی ژینگەیی نەبوو لە نێوان دوو ملیۆن دینار سزاکەیەتی، ئەگەر یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆی نەبێت سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

لە سازاکانی دیکەدا هاتووە، ئەگەر مۆلیدەی غەسلێک ژاوەژاوی هەبێت یان دووکەڵ بکات، ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت و ئەگەر سەوزایی نەبێت یان لە بری سەوزکردنی نەبێت، ملیۆنێک دینار سزاکەیەتی و ئەگەر دەوروبەری مۆلیدەکەشی بە رۆن یان گازوایل پیس بێت، ملیۆنێک تا سێ ملیۆن سزای لەسەرە.

“ئەو سزایانە و ئەوانەی پێشتریش بۆ بەنزینخانە و مۆلیدەکان داندراون، بۆ زیاتر پاراستنی ژینگەیە و لیژنەکان لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان جێبەجێی دەکەن”، ئەوە قسەی رەزاق خەیلانی، وتەبێژی دەستەی ژینگەیە بۆ 964.

دوا مۆڵەت دەدرێتە شووشتنگەکانی ئۆتۆمبێڵ

دوا مۆڵەت دەدرێتە شووشتنگەکانی ئۆتۆمبێڵ