شاری دیوانییە مریشکە دەگمەنەکانی عێراقی لە فێستیڤاڵێکدا کۆکردەوە

+964

بە بەشداری دەیان جۆر مریشک و باڵداری ناوازە، یەکەم فێستیڤاڵی ئارەزوومەندانی بەخێوکردنی مریشکی جوانی لە دیوانییە ئەنجامدرا.

لەم فێستیڤاڵەدا، مریشکی جۆری لاسیما، ئەبراهمای تورکی، بەلتەمی ئیسپانی، کوشن، سلکی، فلەر، حەبحەب لەلایەن ئارەزوومەندانی بەخێوکردنی مریشکی جوانی نمایشکران.
سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەکە دەڵێن، مەبەست لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە پاراستنی جۆرە دەگمەنەکان و وەچەکانی ئەو مریشکانەیە.
حوسێن، یەکێکە لە ئارەزوومەندانی بەخێوکەرانی مریشک قسەی بۆ +964 کردووەو دەڵێ: فێستیڤاڵەکە گردبوونەوە و مەکۆیەکە بۆ بەخێوکەرانی مریشک، بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوانماندا.
وتی، “زۆر شادمان بووین بە ئامادەبوونی بەخێوکەرانی مریشک لە پارێزگاکانی دیکەوە”.

مریشکی جوانی، بەوە جیادەکرێتەوە لە مریشکی ئاسایی کە خاوەنی تایبەتمەندی خۆیانن و ئەمەش وادەکات کە بەردەوام لەلایەن خاوەنەکانیان چاودێری بکەن.