خشتەی یارییەکان
ئه‌مڕۆ “دهۆك و زاخۆ” ئه‌ركیان زۆر قورسه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا، یانه‌ی دهۆك له به‌غدا ئه‌ركێكی قورسی هه‌یه، كاتێك رووبه‌ڕووی یانه‌ی زه‌وڕا ده‌بێته‌وه، یانه‌ی زاخۆش هه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو ده‌بێته‌وه.
له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌ند یارییه‌ك به‌رێوه‌ده‌چن، به‌ڵام دوو یارییان زۆر به‌هێزن.
یانه‌ی دهۆك دوای دوو دۆڕان به‌رامبه‌ر كه‌رخ و ته‌ڵه‌به، ئه‌مڕۆ له به‌غدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی زه‌وڕا یاریی ده‌كات.
دهۆك ئه‌ركی قورسه و زه‌وڕا تیپێكی به‌هێزه، جگه له‌وه فشارێكی زۆر له‌سه‌ر راهێنه‌ر و یاریزانانی یانه‌ی دهۆك هه‌یه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له دوای یاریی رابردوودا، به‌شێك له هانده‌رانی دهۆك چوونه سه‌ر ئیداره‌ی یانه‌كه‌یان و داوای دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ریان كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، یانه‌ی زاخۆ به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه رووبه‌رووی یانه‌ی شورته‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی نه‌جه‌ف ده‌كرێت و زاخۆ دوای بردنه‌وه‌ی له هه‌ولێر و نه‌ورۆز، وره‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه و ئه‌نجامه‌كانی باش بوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆش كاری ئاسان نییه و شوڕته یه‌كێكه له به‌هێزترین تیپه‌كانی عێراق.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
نه‌فت – ئه‌مانه‌ی به‌غدا 02:30
كه‌رح – كه‌ربه‌لا 02:30
شوڕته – زاخۆ 07:00
زه‌وڕا – دهۆك 09:30.