پێشبینی سێ مانگ دوورکەوتنەوەی بۆ کرابوو

ڤینیسیۆس دەگەڕێتەوە یاریگاکان

964+

سۆما حەکیم زادە

ڤینیسیۆس جۆنیۆر هێرشبەرى ریاڵ مەدرید، پێشکەوتنى خیرا دەکات بۆ چاکبونەوە لە پێکانەکەی و چاوەڕوان دەکرێت لە ناوەڕاستى مانگى یەکدا بگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان.

پێگەى زە ئەتڵەتیک لە زارى بەرپرسێکى ریاڵ مەدریدەوە بڵاوى کردووەتەوە، لاوە ئەسمەرەکە هەنگاوى زۆریناوە بۆ چاکبونەوە لە پێکانەکەیى و چاوەڕوان دەکرێت، لە 10ى مانگى یەک بگەڕێتەوە یاریگاکان.

یاریزانە تەمەن 23 ساڵەکە لە 16ی تشرینی دووەم لە نیوەی یەکەمی یارییەکەی بەرازیل بەرامبەر کۆڵۆمبیا توشى پێکان بوو، سەرەتا وا راگەیەنرا پێکانەکەى قورسەو پێویستى بە سێ مانگ دورکەوتنەوەیە، ئەمەش هاندەران و بەرپرسانى ریاڵ مەدریدى شۆک کرد.

نەخۆشخانەى ریال مەدرید جمەى دێت

نەخۆشخانەى ریال مەدرید جمەى دێت