هێشتا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە

لە ئاگرەکەی سۆران ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 14 کەس

964+

ئاکام ‌غەفور – سۆران

بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران بە 964ی رایگەیاند، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ئاگرەکەی بەشە ناوخۆیی گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە 14 کەس، و ئەوانەشی بریندارن ژمارەیان چوار کەسن.

نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوبەر ئاگر لە بەشە ناوخۆییەکی قەزای سۆران کەوتەوە و چەندین تیمی تەندروستی و بەرگری شارستانی لە شوێنی رووداوەکەن بۆ گواستنەوەی ئەوانەی لەناو باڵەخانەکە ماون.

بەرگری شارستانی سۆران بە 964ی وت، ئەوانەی لە باڵەخانەکە بوون، پێدەچێ مامۆستا و خوێندکار بن و نازانرێت ئەوانەی مردوون کێن.

هاوڵاتیەک بۆ 964 قسە دەکات دەڵێت، سەرەتای رووداوەکە لەوێ بووم، ئاگرێکی گەورەم بینی و خۆم گەیاندە ژوورەکان چەند کەسێکمان رزگار کرد، دووانیان ژن بوون، ئەوانەی من هێنامە دەرەوە شەش کەس بوون و چواریان گیانیانلەدەستدابوو.