دەرکەوت شوقەیەکی نیشتەجێبوون بووە

دواین ئاماری رووداوی ئاگرەکەی سۆران

964+

ئاکام ‌غەفور – سۆران

بەگوێرەی دواین ئاماری تەندروستی سۆران، ئەوانەی گەیەنراوتە نەخۆشخانەی سۆران ژمارەیان گەیشتووەتە 21 کەس 14یان گیانیانلەدەستداوە و پێنج کەسیان لە بەشی چاودێری چڕن.

ئەوەی تا ئێستا لە تەندروستی سۆران بە 964 دراوە، چوار لەوانەی گیانیانلەدەستداوە ژنن، پیاو و ژنێک هاوسەری یەکترن، بەشی زۆریان خوێندکاری خوێندنی باڵان.

رووداوەکە نزیکی کاتژمێر 8:30ی ئەمشەو بووە.

تەندروستی سۆران دەڵێت، زۆربەی ئەوانەی گیانیانلەدەستداوە بەهۆی دوکەڵ بووە و خنکاون.

هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە 964ی وت، ئەو باڵەخانەیە تا رادەیەکی زۆر مەرجی سەلامەتی تێدا بووە، دەرگای پشتەوەی هەبووە، بەڵام نازانرێت بۆچی ئەوانەی لەناو بیانەکە بوون بەکاریان نەهێناوە.

ئەوەی تا ئێستا ساغبووەتەوە ئەوەیە، ئەو باڵەخانەیە شوێنی نیشتەجێبوون بووە، بەشی زۆری ئەوانەی نیشتەجێی ئەو باڵەخانەیە بوون، خوێندکاری خوێندنی باڵای زانکۆی سۆران بوون.

سەرۆکی حکومەت رایگەیاندووە لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە دەکەن و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پرسەی هاوخەمی بۆ مامۆستایان و زانکۆی سۆران دەربڕیوە.

لە ئاگرەکەی سۆران ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 14 کەس

لە ئاگرەکەی سۆران ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 14 کەس