ئه‌مشه‌و رۆناڵدۆ ده‌گاته سعوودیه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا – هه‌ولێر
به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی نه‌سڕی سعوودییه‌وه، بڕیاره ئه‌مشه‌و كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێ بگاته ریازی پایته‌ختی سعوودیه.
یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه له سۆشیال میدیای خۆی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 11 به كاتی ناوخۆیی سعوودیه “به كاتی كوردستان” كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی پۆرتوگالی و جیهانی، ده‌گاته ریاز و پێشوازی لێده‌كرێت.
رۆناڵدۆ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به فه‌رمی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ كرد و بڕیاره بۆ دوو وه‌رز و نیو، تا 2025 یاریی بۆ ئه‌م یانه‌یه بكات.
به پێی زانیاریی میدیاكانی سعوودیه و جیهان، رۆناڵدۆ بۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، جگه له پاداشت و زاده‌ی دیكه.
له لای خۆیه‌وه رۆناڵدۆ له په‌یجی خۆی له ئینستاگرام پۆستێكی بڵاوكرده‌وه، كه سواری فڕۆكه بووه و به‌ره‌و سعوودیه به‌ڕێ ده‌كه‌وێت و له ژێر پۆسته‌كه نووسیویه‌تی “سڵاو، به‌م زووانه ده‌تابینم”.
رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 37 ساڵان، پێش مۆندیالی قه‌ته‌ر، كه مانگی رابردوو له قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه‌چوو، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
یانه‌ی نه‌سڕ رایگه‌یاندووه، سبه‌ی سێشه‌ممه كاتژمێر 7ی ئێواره له ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌دا، رۆناڵدۆ وه‌ك یاریزانی نوێی یانه‌كه‌ی ده‌ناسێنێت.
هاوكات یانه‌كه نرخی بلیتی ئاهه‌نگی ناساندنی رۆناڵدۆی ئاشكرا كرد، كه 15 ریالی سعوودیه، ده‌كاته نزیكه‌ی چوار دۆلاری ئه‌مریكی.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، براوه‌ی پێنج بالۆن دۆر و گۆڵكاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌كان و گۆڵكاری مێژوویی چامپیۆنزلیگ، شۆكێكی گه‌وره‌ی له لای هانده‌رانی وه‌رزشی دروست كرد، كاتێك بڕیاری دا روو بكاته یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی